وەزارەتی دارایی: پشکنینی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەکان قەدەخەیە
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو و پێدانی بڕوانامەی "COC" بۆ ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تەنیا لەو وڵاتە دەکرێت کە ئۆتۆمبێلەکەی لێوە هاوردە دەکرێت.
لە روونکردنەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی راگەیێندراوی هاوبەشی ژمارە 45ـی ساڵی 2020ـی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ کراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە، بڕیارەکەیان لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و رێگریکردن لە هاوردەی ئۆتۆمبێلی خراپ و کوالێتی نزم داوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لەوە دەکەن پشکنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێل لە دەروازەکان دەکرێت و بەبێ بروانامەی "COC" هاوردە دەکرێن. جەختیش لەوە کراوەتەوە هەرکەس هۆکاری بڵاوکردنەوەی هەواڵانە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
rudaw
