سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیارێكی لەبارەی نۆژەنكردنەوەی خانوو دەركرد
لە راگەیاندراوێكی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا هاتووە، لە دوای کۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و پارێزگای هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دوای بەدواداچوونی ورد، بڕیاری دا بە ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووەکانی ناو حەرەمی گوند و کۆمەڵگاکان، ئەوانەی نەخشەی کەرتیان هەیە و کەوتوونەتە ناو سنووری شارەوانییەکان.
بڕیارەكە بە پێی نەخشە و ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت و پێویستە ئەوانەی كە نەخشەی کەرتیان نییە، هاوئاهەنگی و پەلە بکرێ بۆ ئامادەکردنی.
باسنيوز
