وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە پشکنینی پێشوەختە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێل کرابێت

وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە پشکنینی پێشوەختە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێل کرابێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رەتی دەکاتەوە کە پشکنینی پێشوەختە لە دەروازە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە "سەبارەت بە پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو و پێدانی بڕوانامەی ( COC )، جەخت دەكەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەكانی بەیانی ژمارە(٤٥)ی ساڵی ٢٠٢٠ ی هاوبەش لە نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی ناوخۆ، کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگری کردن لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی خراپ و کوالێتی نزم، ئەوا پشكنینی پێشوەختە تەنیا لەو وڵاتە دەکرێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لێوە هاوردەکراوە، بە پێچەوانەوە ڕێگا نادەین ئەم جۆرە پشكنینە لە دەروازەكان ئەنجام بدرێت و ئۆتۆمبێل بەبێ بروانامەی ( COC ) هاوردە بکرێت".


وەزارەتی دارایی جەختیش دەکاتەوە کە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێل لە دەروازەكانی هەرێمی کوردستان دەكەن ناڕاستن و دوورن لە ڕاستییەوە و هەر کەس هۆكاری بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بێت، ڕووبەڕوی یاسای دەكرێتەوە.











باسنیوز



Top