خوشک و برایەک لە زێی خەبات خنکان

خوشک و برایەک لە زێی خەبات خنکان
ئێوارەی ئەمڕۆ خوشک و برایەک لە زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان و بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێریش زانیاری لەمبارەیەوە خستە روو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ٨ی ٢٠٢٠، بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە کەمێک پێش ئێستا خوشک و برایەک بە ناوەکانی (فاتیمە عەزیز) تەمەن ١٥ ساڵ و (عەبدوڵا عەزیز) تەمەن ١٦ ساڵ، لە زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئێستا تیمەکانی ژێرئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکان.













باسنيوز



Top