کونسوڵخانەی ئه‌مریكا ئامادەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن - هەولێر

کونسوڵخانەی ئه‌مریكا ئامادەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن - هەولێر
بەرپرسێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییە‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامادەیی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن و هەولێر، دەردەبڕێت.

هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی رایگەیاند، ئه‌مهریكا پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات.

هۆشیار سیوەیلی هەروەها رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2020 بە ڤیدیۆ لەگەڵ داربی پەرلەمان، بەرپرسی نوێی بەشی سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش، ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر بوو.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە تۆپباران و بۆردومانەکانی ئێران و تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و ”پێویستە“ تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کۆتایی بە شەڕی نێوانیان لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان، بهێنن.

هەروەک سیوەیلی رایگەیاند، ئەو بەرپرسەی کونسوڵخانەی ئەمریکا جەختی لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ئامادەیی کونسوڵخانەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن، دەربڕیوە.











باسنیوز




Top