54 ملیۆن دینار بۆ چارەسەکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی دیانا تەرخان کرا

54 ملیۆن دینار بۆ چارەسەکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی دیانا تەرخان کرا
بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا دەڵێت، بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی چەند گەڕەكێكی ناحیەكەمان، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بڕی 54 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

فەرزەنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا سەر بە قەزای سۆران، رایگەیاند: "لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوارییەكانماندا بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی چەند گەڕەك و شوێنێكی سنووری ناحیەكەمان، دەستمان کردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی گۆڕینی فیلتەری كانی سەروچاوەی دیانا، بە بڕی (54) ملیۆن دینار کە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر تەرخان کراوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بە تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە، گرفتی كەمئاویی چەندین گەڕەكی سنوورەكەمان چارەسەر دەبێت".












باسنیوز


Top