له سۆران 39 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/8/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، لیستى سێیه‌مى پشكنینه‌كانى 17ى ئه‌م مانگه‌ى بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تى: "له كۆى 107 پشكنینى كۆرۆنا، 39 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاكه تۆمار كران".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له‌و 39 تووشبووه نوێیه، یه‌ك له ڕواندزه، دوویان له سیدهكانن، یه‌كێكیشیان له خه‌لیفانه و یه‌كێكى دیكه‌ش له سمێلانه، ئه‌وانی دیكه‌ش له سۆرانن.
