د. میران محهممهد: لاهوور شێخ جەنگی کۆرۆنای تێپەڕاند
د. میران محهممهد، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەک پزیشک ئاگاداربووە لە تەندروستیی لاهوور شێخ جەنگی و ئەمڕۆ (18-8-2020) دووبارە پشکنینیان بۆ کردووەتەوە، "ئەنجامی پشکنینەکانی دەریانخست کە پەتای کۆرۆنای بەسەلامەتی تێپەڕاندووە و بەتەواوی چاکبووەتەوە."
لاهوور شێخ جەنگی 11-8-2020 لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە پەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاند تووشی کۆرۆنا بووە.
rudaw
