تەرمی گوڵستانی 21 ساڵ دوای 277 رۆژ نەدۆزرایەوە

تەرمی گوڵستانی 21 ساڵ دوای 277 رۆژ نەدۆزرایەوە
گوڵستان دۆکو-ی تەمەن 21 ساڵ کە خوێندکاری قۆناخی دووەمی کۆلێژی گەشەسەندنی منداڵ بوو لە زانکۆی مونزور، سەر لەبەیانی رۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی دووەم دوای ئەوەی لە بەشی ناوخۆیی زانکۆ چووەتە دەرەوە، بێسەروشوێنە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی 4 خولەکی لە کاژێر چوار و 26 خولەکی ئێوارەی ئەو رۆژەوە تەلەفۆنەکەی داخراوە.

راستەوخۆ دوای رووداوەکە چەند خۆپێشاندانێکی ناڕەزایی لە دێرسیم لەلایەن هاونیشتمانیان و خوێندکارانی زانکۆ رێکخرا.

ماڵباتی گوڵستان کەسێک بە ناوی زایناڵ تۆمەتبار دەکەن. زایناڵ کە هاووڵاتیی رووسیایە، خۆشەویستی گوڵستان بووە و باوکی لە دێرسیم پۆلیسە. باوکی زایناڵ ئەم تۆمەتە رەتدەکاتەوە و بە "بێ بنەما" ناوی دەبات.

باوکی زایناڵ بۆ میدیاکان قسەیکرد و گوتی:"ئەگەر کوڕەکەم تاوانبار بێت بێگومان دەبێ سزابدرێت. بەڵام تکایە تۆمەتی بێ بنەما مەدەنە پاڵمان". بەڵام ماڵباتی گوڵستان ناڕەزایی دەردەبڕن بەوەی حکومەت رێکاری تووندی نەگرتووەتەبەر و دەستی بە لێپرسینەوە نەکردووەو دەڵێن ئەگەر کاری بەدواداچوونی جدی بکرێت، تۆمەرتبار دەردەکەوێت.

هاوکات بەگوێرەی پۆلیسی دێرسیم بەر لە ونبوونی بە یەک رۆژ، گوڵستان لەگەڵ زەینەڵ ئابارۆک، بووەتە بە دەمەقاڵێیان.

بەهۆی لێکۆڵینەوەکان گوڵستان دوایین جار لە دەریاچەی ئوزون چایر بینراوە. هەر بۆیە تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزی دەریایی تورکیا و تیمەکانی فریاکەوتن لەناو دەریاچە و کەناراودا دەستیان بە گەڕان کرد. بەڵام دوای 277 رۆژ لە گەڕان بەدوای گوڵستان، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2020 کۆتایی بە گەڕانەکە هێنرا.

دوای ئەوەی ماڵباتی گوڵستان سەردانی سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیایان کرد، بریاردرا بۆ دۆزینەوەی تەرمی گوڵستان، ئاوی بەنداوی ئوزونچایر بەتاڵ بکرێ کە نزیکە لە پردی دینار.

وەزیری ناوخۆ لەبارەی کەسی تۆمەتبار ئاماژەی بەوەکرد:"زەینەڵ ئاباراکۆڤ کە گومانلێکراوە بە کوشتنی گوڵستان دۆکو لە دەرەوەی وڵات هێنراوەتەوە و تاوەکو یەکلاییبوونەوەی کەیسەکە قەدەخەی ئەنجامدانی گەشتی لەسەر دانراوە".

بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای دێرسیم، دوای بەتاڵکردنی دەریاچەی ئوزونچایر تاوەکو نزمترین ئاست، لە 6ی ئابەوە گەڕان بەدوای گوڵستان بە بەشداریی؛ دەزگاکانی فریاگوزاری، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و تیمەکانی جەندرمە، تیمە دەریاییەکان بەردەوام گەڕاون. لەو گەڕانەدا 68 ژێردەریایی، 3 رۆبۆتی پشکنینی ژێرئاو، 1 ئامێری سۆنەری ژێرئاو، 11 پاپۆڕ، 39 کارمەندی پرۆفیشناڵ، 20 خۆبەخشی دەزگای ئافاد ئەنجامدر



rudaw
Top