هەرێمی کوردستان ریکۆردێکی نوێی مردنی بە کۆرۆنا تۆمارکرد

هەرێمی کوردستان ریکۆردێکی نوێی مردنی بە کۆرۆنا تۆمارکرد
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 26 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 618 تووشبووی نوێش تۆمارکراون.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە 24 کاژێری رابردوو سێ هەزار و 605 پشکنینی نوێ کراون کە زۆرترینیان لە هەولێر بوونە و هەزار و 426 پشکنین بووە، لە دهۆک 822 پشکنین کراوە، لە سلێمانیش 543 پشکنین کراوە.

618 تووشبووە نوێکەی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکان دابەشبوون:

هەولێر: 241 تووشبوو

سلێمانی: 91 تووشبوو

گەرمیان: 25 تووشبوو

راپەڕین: 92 تووشبوو

دهۆک: 153 تووشبوو

هەڵەبجە: 43 تووشبوو

ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە 283 تووشبوون:

هەولێر: 124 کەس

گەرمیان: 34 کەس

راپەڕین: 36 کەس

هەڵەبجە: 23 کەس

دهۆک: 66 کەس

هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێری رابردوو گیانلەدەستدانی 26 کەسی بە ڤایرۆسەکە راگەیاند، کە ئەوە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانە لە رۆژێکدا لە تۆمارکرابێت. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە:

- 11 تووشبوو لە هەولێر

- نۆ تووشبوو لە سلێمانی

- چوار تووشبوو لە گەرمیان

- دوو تووشبوو لە راپەڕین

ئێستا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراوی کۆرۆنا، 22 هەزار و 278 کەسن کە 12 هەزار و 807 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 803 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.


rudaw
Top