دیمەنی نوێی بەیرووت وێرانکارییەکان دەردەخات
تازەترین دیمەنی ئاسمانی بەیرووت بڵاوکرایەوە، کە بە روونی وێرانبوونی ناوچەکانی نزیک تەقینەوەکانی رۆژی 4ی ئاب دەردەکەوێت.
ئەو دیمەنە نوێیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکراوە و بە روونی ئەو ناوچانە دەردەخات، کە بەهۆی تەقینەوەکانی بەیرووتەوە وێران بوون یان زیانیان پێگەیشتووە.
تەقینەوەکەی 4ی ئابی بەیرووت بووە هۆی کوژرانی 180 کەس و برینداربوونی زیاتر لە شەش هەزار کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاندووە تەقینەوەکە بووەتە هۆی بێکاربوونی 70 هەزار کەس لە بەندەری بەیرووت و ناوچەکانی نزیک بەندەرەکە. ئەمەش وایکردووە بەهۆی قەیرانی ئابووری و پەتای کۆرۆنا و تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەیرووتەوە لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 220 هەزار کەس لە بەیرووت بێکار ببن.
لە هەموو لوبنانیش 500 هەزار کەس بێکار بوون و بەپێی داتای نەتەوە یەکگرتووەکان یەک لەسەر سێی دەستی کار لە لوبنان ئێستا بێکارن.
rudaw
