گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداریدەدات، کە ئێستا لە "خراپترین ئاستداین" و هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئەوە نیشان بدات کە دۆخەکە خراپتر نابێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداریدەدات، کە ئێستا لە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداریدەدات، کە ئێستا لە "خراپترین ئاستداین" و هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئەوە نیشان بدات کە دۆخەکە خراپتر نابێت.

د. محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا لە خراپترین ئاستداین و هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئەوە نیشان بدات کە دۆخەکە خراپتر نابێت. دەڵێت "ئاماری چەند رۆژێک بۆ باشتربوونی دۆخەکە نابێتە پێوەر، ئەگەر بمانەوێ هەڵسەنگاندن بۆ باشبوون یان خراپتربوونی دۆخەکە بکەین، دەبێ کار لەسەر ئامار و داتای دوو هەفتە بکەین".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی هۆکارێکی دیکە دەکات، کە وا دەکات کۆرۆنا مەترسیی زیاتربێت و دەڵێ: "لە وەرزی پاییز و زستاندا نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و پەتا زیاتر دەبن، رەنگە ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە دۆخەکە باشتر نەبێ دەردەکەمان ببێتە دوو دەرد، چونکە لەو وەرزانەدا رەنگە پەتا و کۆرۆنا باری تووشبوو زیاتر قورس بکەن".

رۆژی دووشەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 463 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە کۆی 4 هەزار و 258 پشکنین، 463 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 24 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەزار و 28 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیەیە: (10 لە هەولێر، 5 سلێمانی، 2 لە گەرمیان و 2 لە راپەڕین).

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 21 هەزار و 660 تووشبوو. لەو ژمارەیە 777 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 هەزار و 524 کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و پزیشکان بەردەوام جەخت لەوەدەکەنەوە کە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە قەرەباڵخی دووربکەونەوە. هەروەها دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.




rudaw
Top