هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەو کەسانەی نۆرەیان بۆدانراوە لە نێوان 12-31ی (کانونی دوەم/1)ی ساڵی 2021، دەتوانن هەفتەی داهاتو سەردانیان بکە بۆ ئەوەی فۆڕم وەربگرن.
ئەوەش هاتوە، دەبێت سەرجەم هاوڵاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و دەستکێش و دەمامک ببەستن.
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە
ئاگاداری سەرجەم هاولاتیان وشوفێران بەتایبەتی ئەو هاولاتیانەی کەناویان تۆمارکردبو لەسیستمی ئۆنلاین بۆسەردانیکردنی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر وە سڕەیان بۆدانرابو لەماوەی نێوان2021/1/12تاکو31/1/2021دەکەینەوە کەوا دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەشی مۆلەت بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەلەکانیان وەئەنجامدانی ترایەکان بەو شێوەیەی خوارەوە
1- ئەوانەی کەسڕەیان لە12/1تاکو12/15 دانرابو دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە رێکەوتی8/23سهردان بكهن
2- ئەوانەی سڕەیان بۆدانرابو لەماوەی نێوان12/16تاکو12/31 دەتوانن لەرۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتو لەبەرواری8/24سەردان بکەن.
3- ئەوکەسانەی سڕەیان نۆدانرابو لەماوەی نێوان 2/1/2021تاکو15/1/2021دەتوانن لەرۆژی سێشەممە کەدەکاتە8/25سەردان بکەن..
4- ئەوکەسانەی کەسڕەیان بۆدانرابو لەماوەی نێوان16/1/2021تاکو31/1/2021 دەتوانن لەرۆژی چوارشەممە رێکەوتی8/26سەردان بکەن
5- ئەوکەسانەی مۆلەتی شوفێریان بەسەرچوە وەدەیانەوێت تازەی بکەنەوە پێویست بەسەرەی ئۆنلاین ناکات وەتەنها پێویستی پشکنینی چاویان کردبێت وەراستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆلەت بکەن
6- دەبێت سەرجەم هاولاتیان لەکاتی سەردانیکردن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن وەدەستکێش و دەمامک ببەستن
ب هاتووچۆی هەولێر
2020/8/18
خەندان
