وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم شوێنەکانی بڵاو کردەوە
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ٨ی ٢٠٢٠ دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە و لە ٢٤ی ٨ی ٢٠٢٠، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
دوێنێ دووشەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە ٣٢٠ ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەكرێن، لەگەڵ ٢٧٠ ملیار دینار كە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە پێیان گەیشتووە، لەگەڵ ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ و ٢٠ ملیار دیناری تەمویلی هاوپەیمانان كە سەرجەمیان ٧٣٠ ملیار دینارە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێ دابەش دەكەن كە بۆ سەرجەمی مووچە پێویستییان بە ٨٩٥ ملیار دینار هەیە.
باسنيوز
