لە ساڵی ٢٠١٦وە تا ئیستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٩٥٥ کۆڵبەر کوژراون
لەمبارەوە ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا بڵاوی کردووەتەوە: "لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی تا ئێستا لانیکەم ٩٥٥ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون، ٣٨٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای داوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، ١٣٣ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار کراون، ٧٣ هاووڵاتیش لە گرتووخانەکان گیانیان لەدەست داوە و ١٩٧ کەسی دیکەش لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون، یان بریندار کراون".
ڕاپۆرتە ئامارییەکە بەم چەشنەی خوارەوە بە جیا ئامار و داتای ئەو چوار ساڵەی خستووەتە ڕوو:
ساڵی ٢٠١٦
- کوژران و برینداربوونی ٩٦ کۆڵبەر
- لەسێدارەدانی١١٠ هاووڵاتیی کورد
- دەستبەسەرکردنی ٢٧٢ هاووڵاتیی کورد
- سەپاندنی ٢٨٦ ساڵ حوکمی بەندکران بەسەر ٨١ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بەسەر ٨ هاووڵاتیی دیکەی کورد
- کوژران و بریندار بوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- گیانلەدەستدانی ٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
- کوژران و بریندار بوونی ٤١ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
- لە سەرەتای ٢٠١٦ هەتا مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۰
- کوژران و برینداربوونی ۹۵۵ کۆڵبەر
- لەسێدارەدانی ۳۸۷ هاووڵاتیی کورد
- دەستبەسەرکردنی دوو هەزار و ۶۴۲ هاووڵاتیی کورد
- سەپاندنی دوو هەزار و ۸۷۳ ساڵ حوکمی بەندکران بەسەر۶۱۰ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بەسەر۳۰ هاووڵاتیی دیکەی کورد
- کوژران و برینداربوونی ۱۳۳ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- گیانلەدەستدانی ۷۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
- کوژران و برینداربوونی ۱۹۷ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
ساڵی ٢٠١٧
- کوژران و برینداربوونی ٢٢٦ کۆڵبەر
- لەسێدارە دانی ١١٢ هاووڵاتیی کورد
دەستبەسەرکردنی ٥٧١ هاووڵاتیی کورد
- سەپاندنی ٤٤٦ ساڵ حوکمی بەندکران بەسەر ٧٩ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بەسەر ٤ هاووڵاتیی دیکەی کورد
- کوژران و برینداربوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- گیانلەدەستدانی ٦ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
- کوژران و برینداربوونی ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین
ساڵی ٢٠١٨
- کوژران و برینداربوونی ٢٣١ کۆڵبەر
- لەسێدارەدانی٧٠ هاووڵاتیی کورد
- دەستبەسەرکردنی ٧١٧ هاووڵاتیی کورد
- سەپاندنی ٨٢٤ ساڵ حوکمی بەندکران بەسەر ١٧٠ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بەسەر ١٢ هاووڵاتیی دیکەی کورد
- کوژران و برینداربوونی ١٦ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- گیانلەدەستدانی ٢٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
- کوژران و برینداربوونی ٥٩ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
ساڵی ۲۰۱۹
- کوژران و برینداربوونی ۲۵۲ کۆڵبەر
- لەسێدارەدانی ۵۲ هاووڵاتیی کورد
- دەستبەسەرکردنی ۸۱۲ هاووڵاتیی کورد
- سەپاندنی ۷۱ ساڵ حوکمی بەندکران بەسەر ۱۶۳ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بەسەر ۳ هاووڵاتیی دیکەی کورد
- کوژران و برینداربوونی ۷۰ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- گیانلەدەستدانی۲۰ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
- کوژران و برینداربوونی ۲۷ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠
- کوژران و برینداربوونی ١٥٠ کۆڵبەر
- لەسێدارەدانی ٤٣ هاووڵاتیی کورد
- دەستبەسەرکردنی٢٧٠ هاووڵاتیی کورد
- سەپاندنی ٥١٧ ساڵ حوکمی بەندکران بەسەر ١١٣ هاووڵاتی و حوکمی سێدارە بەسەر ۳ هاووڵاتیی دیکەی کورد
- کوژران و بریندار بوونی ١٧ هاووڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- گیانلەدەستدانی ١٦ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان
- کوژران و برینداربوونی ٢٨ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین
باسنيوز
