بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی كێشەی کەمئاویی سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخان كرا

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی كێشەی کەمئاویی سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخان كرا
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخان کرا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بڕی زیاتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی خەرج بکرێت.










باسنيووز
Top