وەزیری دارایی دەچێتە پەرلەمانی كوردستان
محهمهد سهعدهدین بڕیاردەری لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خاڵە سنوورییەكان كە كێشەیان هەیە، لەگەڵ باسكردن لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لیژنهی دارایی و كاروباری ئابووریی پهرلهمانی كوردستان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بەشداری دەكەن، ئەمەش بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو رێككەوتنەی هەولێر و بەغدا رۆژی 15ی ئەم مانگە پێیگەیشتن".
گوتیشی "لیژنەكەمان پشتیوانی لە هەر رێككەوتنێك دەكات ببێتە هۆكار بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بدرێت و مافی مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا رەچاو كرابێت، ئێمە دەمانەوێ لە بودجەی ساڵی 2021 بەشی هەرێمی كوردستان بە دادپەروەرانە بدرێ، تاكو مووچە بە تەواوی بدرێ و پڕۆژەكانیش دەست پێبكەنەوە".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان جەختی كردەوە ئەوان چاودێری خاڵە سنوورییەكان دەكەن و له كۆبوونەوەكەشیاندا تاوتوێی دۆخی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و داهاتی ئهو خاڵه سنوورییانه كراوە.
باسنیوز
