قایمقامی سۆران هاووڵاتیانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە

قایمقامی سۆران هاووڵاتیانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە
قایمقامی سۆران هاووڵاتیان لە گەشت قەز و ناحیەكان ئاگادار دەكاتەوە ئەوانەی كە تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستوووە یاخو لە ڕاكێشانی ئاودا سەرپێچییان کردووە، تا ڕۆژی چوارشەمە سەرپێچییەكەیان لا ببەن، یاخود پێوەی ئاو دابنێن.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران ڕایگەیاند: "لەسەر فەرمانی پارێزگای هەولێر ئەو هاووڵاتییانەی لە لە ئاوی خواردنەوە سەرپێچیان كردووە تا ڕۆژی چوارشەمە سەرپێچیەكانیان لا نەبەن، تووشی سزای یاسایی دەبنەوە.

گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستوووە و سەرپێچیان كردووە، دەتوانن تا ڕۆژی چوارشەممە كە دوا مۆڵەتە بۆ هاوبەشیكردن، یان لابرندی سەرپێچییەكە سەردانی فەرمانگەی ئاوی سۆران بكەن".

قایمقامی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو بڕیارە هەموو هاووڵاتیانی قەزا و ناحیەكانی سۆران دەگرێتەوە و لە گەشت قەزا و ناحیەكانیش تیمەكانی تایبەتی ئاو بەدواداچوون دەكەن و هەر كەسێك سەرپێچی كردبێت و لای نەدابێت، تووشی سزا دەبێتەوە و سزاكەش بە بڕین یان بە غەرامە كردن لەلایەن دادگاوە دیاری دەكرێت".










باسنیوز


Top