ڕانیە.. تەرمی گەنجێک لەناو پارکی دەروازەی شار دۆزرایەوە
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە تەرمی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی (ب، ن) بە خنکاوی لەناو پارکی دەروازەی شاری ڕانیە بە ھەڵواسراوی لەژێر یەکێک لە ئامێرەکانی یاری دۆزراوەتەوە و پاشان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
گوتیشی: "لەکاتی پشکنین لە پزیشکی دادوەری دەرکەوت کە شوێنەواری پەت بە ملی گەنجەکەوە ھەیە، بۆیە بۆ لێکۆڵینەوەی وردتر و زانینی ھۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوە کە ئاخۆ ناوبراو خۆی ھەڵواسیوە، یاخود ھەڵواسراوە تەرمی گەنجەکە بەڕێ کراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوەش لە ھۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە".
باسنیوز
