هەولێر.. کۆمپانیای دیکەش دەتوانن شوێنی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بگرنەوە

هەولێر.. کۆمپانیای دیکەش دەتوانن شوێنی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بگرنەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لێژنه‌ى به‌دواداچوون و دانانى نرخى خزمه‌تگوزاریى پرۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون لە پارێزگای هەولێر لەمەودوا کۆمپانیای دیکەش دەتوانن شوێنی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بگرنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە هەمان لیژنە بڵاوی کردووەتەوە ، تێیدا داوا لە کۆمپانیای دیکەی دەرەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کراوە کە دەتوانن (سی ڤی)یەکانیان بنرێرن بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە پڕۆژەکانن و بەپێی ئەو نرخە خزمەتگوزاریەی لیژنەکەیان دیاری کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٧-٨-٢٠٢٠ی بڵاو کرداوەتەوە، هاتووە: "دوای بڕیاری پارێزگای هەولێر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و دياريكردنى نرخى خزمەتگوزاریی یەکە و شارەکانی نێشته‌جێبوون و لە ئەگەری پابەندنەبوونی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری لە یەکە و شارەنیشتەجێبووەکان پێشکەش دەکەن بەو نرخەی کە لەلایەن لێژنەکەمانەوە بۆیان دیاری کراوە، هەر کۆمپانیایەکی تر دەیەوێت بەو نرخەی دیاری کراوە لە شوێنی ئەوان خزمەتگوزاریی یەکە و شارە نیشتەجێبووەکان پێشکەش بکات، دەتوانێت سەردانی پارێزگای هەولێر بکات بۆ پێشکەشکردنی (CV) کۆمپانیاکەی".

هەر لە راگەیەندراوەکە وادەی کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی (سی ڤی) کۆمپانیاکان نەخراوەتە ڕوو.












باسنیوز




Top