سلێمانی.. خه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر قوتابییه یه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌شكرا
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاندا، له وتارێكدا گوتی: به هۆی بارودۆخی كۆرۆنا بڕیارماندا به شێوازی جیا خه‌ڵاتی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان بكه‌ین. سه‌ره‌تا له سلێمانییه‌وه ده‌ستمان پێكرد و دواتر له هه‌ولێر و دهۆكیش به هه‌مان شێوه خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت نووسراوی فه‌رمیان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌و قوتابییه یه‌كه‌مانه كردووه و پیرۆزباییان له قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان كردووه.
له ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا 86 قوتابی و خوێندكار یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 48یان له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕینن. 3 قوتابییان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و 2 قوتابیان له سنووری گه‌رمیانن. ئه‌وانی دیكه له هه‌ولێر و دهۆكن.
k24
