تەندروستیی سلێمانی بۆ رووداو: 156 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا م

تەندروستیی سلێمانی بۆ رووداو: 156 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا م
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بەرەو باشبوون دەچێت و ئێستا تەنیا 156 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماون.

د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و بەوەش کۆی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 484 تووشبوو.

ئامارەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە تایبەت بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەمشێوەیە:

- پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

- 37 تووشبووی کۆرۆنا گواستراونەتەوە نەخۆشخانە

- 23 تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەیان جێهێشت

- یەک تووشبووی کۆرۆنا لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددایە

- 143 تووشبوو لەسەر ئۆکسجینن

- 27 تووشبوو لەژێر چاودێریی چڕدان

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی نۆ هەزار 981 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، پێنج هەزار و 827 تووشبوویان چاکبوونەتەوە.

تاوەکو ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستان 21 هەزار و 197 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 496 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 753 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئاستی پابەندیی خەڵک بە رێنماییە تەندروستییەکان باشە. "بارودۆخەکە جێگیرە و بەجێگیری ماوەتەوە،
بێگومان بۆ ئەوەش سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین".



rudaw
Top