کات و خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە کۆتاییەکان راگەیەندرا
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، لە خشتەی تاقیکردنەوەکان کە، تێیدا هاتووە: "تاقیکردنەوەکانی پۆلی١٢ی وێژەیی و زانستی و پیشەیی و بازرگانی و ڕووەک و ئاژەڵ و گەشتوگوزار و پۆلە کۆتاییەکانی دیکە ڕۆژی سێشەممە (١ / ٩ / ٢٠٢٠) دەست پێ دەکات".
بەپێی هەمان نووسراوە تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (٣٠ : ٨) ی بەیانی دەست پێ دەکەن و ئەگەر ڕۆژێک پشووش بێت، تاقیکردنەوەکە ھەر ئەنجام دەدرێت.
باسنیوز
