لە سنووری کەرکووک شەش چەكداری داعش دەستگیر كران

لە سنووری کەرکووک شەش چەكداری داعش دەستگیر كران
لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك، هێزە ئەمنییەكانی عێراق شەش چەكداری داعشیان دەستگیر كرد كە بەپێی مادەی چوار لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگاشەوە داواكراو بوون.
ئەمڕۆ یەكشەممە 16/8/2020، رەعەد محەمەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی حەویجە، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگیری، توانیان لە سنووری قەزای حەویجە شەش كەس دەستگیر بكەن كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داواكراون و ئەو كەسانە چەكداری داعش بوون".

گوتیشی، هاوكات هێزە ئەمنییەكانی حەویجە لە سنوورەكە دەستیان بەسەر دوو جبەخانەی داعشدا گرتووە كە بۆمبی چێندراوی جۆراوجۆر و تەقەمەنیی تێدا بووە.












باسنیوز





Top