لە سۆران 36 کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕایگەیاند: "بەداخەوە ڕیژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سۆران لە هەڵكشاندایە و لە ماوەی 24 كاژمێری ڕابردوودا لە شاری سۆران لەكۆی 105 پشكنین کە ئەنجام دراون، دەرکەوتووە 36 كەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
کرمانج عزەت ڕاشی گەیاند: "تووشبووەكان سێ كەسیان لە سنوری ڕەواندزن، یەك لە چۆمان و یەكی دیکەش لە ناحیەی خەلیفانە و تووشبوەكانی تر سەرجەمیان لەنێو سەنتەری شاری سۆرانن و دانیشتووی گەڕەكەكانی: "چەمی ڕێزان، هەرێم، جوندیان، نەهری، مەجید ئاوا، خەبات، بەرخودان، برایەتی، هاودیان، باپشتیان، ئازادی و زانیاری".
قایمقامی سۆران گوتیشی: "بە داخەوە ژمارەی مردوان لە شاری سۆران تا ئێستا 11 كەسە کە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".
باسنیوز
