مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی لە پارتی دەکات
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنێرێت.
لە پەیامەکەیدا، کە بەبۆنەی یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی ناردوویەتی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامەکەیدا جەخت لە گرنگیی شاندانە بەر بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان هەردوولا، دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین.
یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه.
پێشمان وایه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسیی رۆژی (4/3/2019)و گرتنه‌به‌ری ھاوسه‌نگی و شاندانه‌به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانيی و نه‌ته‌وه‌یی كه خۆی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان.
جارێكی تر پیرۆزه ...
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٦-٨-٢٠٢٠
باسنيوز
