بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر: ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشمان زۆر نائاساییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر: ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشمان زۆر نائاساییە
ەمڕۆ یەکشەممە 2020.8.16 بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی هەولێر لە میانی پرێس كۆنفرانسێكدا كە لە كاتی وەرگرتنی نەخۆشخانەی (مەریەمانە)ی مەیدانی بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا كە لە لایەن كەنیسەی كلدانییەوە پێشكەش بە تەندروستیی هەولێر كرا، ڕای گەیاند ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشمان زۆر نائاساییە.

دكتۆر دلۆڤان محەمەد، ئاماژەی بەوەش دا: "ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا زۆر زۆرە و لە توانا زیاترە، هەرچەند ئیشەكان بە باشی كراون، بەڵام كەموكوڕی لەملا و ئەولا لەوانەیە هەبووبێت، بەدواداچوون كراون و پێداچوونەوەش كراوە".

بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: "لە ڕووی پزیشكییەوە

ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشمان زۆر نائاساییە، كاری یەكەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و زۆربەی دونیا ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنایە و ژمارەیەكی زۆری نەخۆشخانەكانمان بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا تەرخان كردووە"

دكتۆر دلۆڤان محەمەد ڕاشی گەیاند: "نەشتەرگەرییە فریاكەوتن و ئیمێرجنسییەكان لە هیچ شوێنێك رانەوەستاون، بەڵام ئەوانەی نەشتەرگەریی ساردیان هەیە و ڕێی تێدەچێت دوا بخرێت، لەوانەیە دوا بخرێت، چونكە نەشتەرگەری دوور نییە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكەش".






باسنیوز
Top