نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە بەکردەییکردنی فیدراڵیزم لە عێراق دەکەینەوە
16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەمساڵ تەمەنی ئەو حیزبە دەبێتە 74 ساڵ.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە بەشێكی یادکردنەوەی شەهیدان و پيرۆزبايیکردنە له سه‌رۆك، مه‌كته‌بى سياسى، سه‌ركردايه‌تى، كادیران، ئه‌ندامان، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتی.
نێچێرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا نووسیویەتی، "به شكۆوه يادى رابەر و دامەزرێنەری پارتی، بارزانيى نه‌مر و ته‌واوى سه‌ركرده و تێکۆشەرە دێرینەکانمان دهكهينهوه كه وه‌ك زه‌رووره‌تێكى مێژوويى پارتييان دامه‌زراند و تا دواههناسهيان له كۆڕى خه‌بات و پێشمەرگایەتی بەردەوام بوون و رێباز و قوتابخانه‌يه‌كى خه‌باتيان بۆ كوردستان و نەوەکانی دوای خۆیان به‌جێهێشت".
جێگری سەرۆکی پارتی هەر لەو پەیامەدا دەڵێت، "پارتى له‌پێناوى مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا دامه‌زراوه و خه‌باتى بۆ ديموكراسى و ئازادى و رێكخستنى سيستمى سياسى كردووه كه له سايه‌يدا كوردستان سه‌رفراز بێت". هەروەها دەڵێت "ئێستاش ئه‌ركى پارتى و كادیرانيهتى له ڕێگه‌ى حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، كار بۆ باشتركردنى ژيانى كوردستانييان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان بكه‌ن، وەک هەمیشه‌ش دەستپێشخەر و سه‌رمه‌شقى يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان بن بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان".
نێچیرڤان بارزانی، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشە، لەو پەیامەیدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش دەکات و دەڵێت "جه‌خت له رۆڵى گرنگ و كاريگه‌رى پارتى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى ماف و شايسته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان و بهكردهييكردنى فيدراليزم دهكهينهوه".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی جيهان، ناوچه‌كه، عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له دۆخێكى سه‌ختدان دەڵێ "دڵنيام به خۆڕ‌اگرى و تێكۆشانيان ئه‌م قۆناخه سه‌خته‌ش تێده‌په‌ڕێنين و به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین".
رووداو
