پارتی: بڕیاری دواخستنی کۆنگرە نەدراوە، بەڵام دۆخی تەندروستی رێگەنادات
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی بەستنی کۆنگرەوە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە پەسەند نەزانراوە کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی بەردەوام بێت. دەشڵێت تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کاتی کۆنگرە نەدراوە، "بەڵام رەنگە بەهۆی دۆخی تەندروستی گونجاو نەبێت کۆنگرە بکرێت".
پێشتر جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی 14 بەردەوامن و لیژنەی ئامادەکاریش کارەکانی خۆی تەواوکردووە، زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لەنێو کەسانی بژاردەی پارتیدا کراوە و چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و نەمانی مەترسییەکانی کۆرۆنا دەکەین بۆ کۆنگرە".
جەعفەر ئیمینکی ئەو زانیارییەی بۆ رووداو ئاشکراکردبوو پێشنیاز کراوە بۆ ئەوەی کۆنگرەکە لە دهۆک ببەسترێت، "سەرۆک بارزانیش قبووڵی کردووە"، ئەمەش یەکەمجار دەبێت کۆنگرەی پارتی لە دهۆک ببەسترێت.
ئەندامانی لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێن لە "عیزەدین بەرواری، جەعفەر ئیمینکی، مەحموود محەممەد، رێبوار یەڵدا، هێمن هەورامی، عەلی تەتەر و چنار سەعد عەبدوڵڵا".
کۆنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان:
• كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: 1946/08/16 به نهێنی له شاری به‌غدا له ماڵی "سه‌عید فه‌هیم" به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 70 نوێنه‌ر به‌سترا.
• كۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی 1951 له شاری به‌غدا لە ماڵی "عه‌لی حه‌مدی" به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 30 نوێنه‌ری لق و ناوچه‌كانی پارتی به‌سترا.
• كۆنگره‌ی سێیه‌م: 1953/01/26 له شاری كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 35-40 نوێنه‌ر به‌سترا.
• كۆنگره‌ی چواره‌م: 4 بۆ 7ی 1959/10 له شاری به‌غدا لە ماڵی "كاكه زیاد" به سه‌رپه‌رشتیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی.
• كۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی 1960 له باره‌گای ئه‌و كاتی پارتی له شاری به‌غدا .
• كۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی ساڵی 1964 له شارۆچكه‌ی قەڵادزێ.
• كۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 1966/11/15 له گه‌ڵاڵه.
• كۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1970/07/01 له ناوپردان به ئاماده‌بوونی 488 نوێنه‌ر.
• كۆنگره‌ی نۆیه‌م: 1979/10/04 له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ڕ به‌سترا، به تێكڕای ده‌نگ مەسعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
• كۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2 بۆ 12ی 1989/12 له مه‌رگه‌وه‌ڕ به به‌شداریی 332 نوێنه‌ر به‌سترا.
• كۆنگره‌ی یازده: 1993 له هەولێر به به‌شداریی 2167 نوێنه‌ر.
• كۆنگره‌ی دوازده: 6 بۆ 14ی 1999/10 له هەولێر به به‌شداریی 1473 نوێنه‌ر.
• كۆنگره‌ی سێزده: 11 بۆ 18ی 2010/12 له هەولێر به به‌شداریی زیاتر له 1500 نوێنه‌ر.
سه‌ره‌تا ناوی "پارتی دیموكراتی كورد" بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا له شاری كه‌ركووك بڕیاردرا ناوی بكرێته "پارتی دیموكراتی كوردستان".
پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆی 111 کورسی 45 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
رووداو
