دەنگۆی داخستنی نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکرێتەوە
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان داخراون، بەڵام ئێمە ئەوە رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین دەوامی ئەو نووسینگانە ھاوشێوەی فەرمانگەکانی دیکە بە ھۆی ڕێنوێنیی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکراوەتەوە".
گوتیشی: "فەرمانبەران و پەرلەمانتاران دەبێت دەوامی خۆیان بکەن بە شێوەی نۆرە و داوکاری ھاووڵاتییان وەردەگرن و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانیان دەکەن".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە ئەوەش دا کە نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و سۆران و رانیە هەن هەر کاتێک بزانرێت هەر شار و شارۆچکەیەکی دیکە پێویستی بە کردنەوەی نووسینگە بێت ئەوا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
basnwes
