پارتی: هه‌رگیز له‌سه‌ر مافه ره‌واكان و بڕیار و خواستی گه‌لی كوردستان سازش ناکەین
لە پەیامەکەدا کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە هاتووە"بارۆدخی سیاسی ئێستای جیهان و ناوچه‌كه و عێراق، باردۆخێكی ناسه‌قامگیر و ئاڵۆزه، به‌شێكی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه له هاوكێشه سیاسییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاتوونه‌ته ئاراوه و، به‌شێكیشی به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌یه، كه له هه‌ردوو باردا كوردستان به‌شێكه له‌و واقیعه و ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوكێشه ئاڵۆز و قه‌یرانه هه‌مه‌جۆرانه‌دا بكات، ستراتیژییه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داریژراوه و، له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆی قه‌یران و هاوكێشه ئیقلیمی و نیوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەشڵێ"سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و هیچ مافێكی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ین و، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك خراوه‌ته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكر‌ێن و بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و رێككه‌وتنێكی پته‌و، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ".
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاووڵاتیانی خۆراگری كوردستان
پێشمه‌رگه جوامێره‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری پارتیمان...
هه‌فتاو چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ناوی شكست و نائومێدی گه‌لی كوردستان له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی دامه‌زرا و، توانی له ناو شه‌وه زه‌نگی نائومێدیدا چرای ئومێد بۆ گه‌لی كوردستان دابگیرسێنێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیشه‌وه بووبه‌و میبنه‌ره‌ی كه دوور له دیارده‌ی ناوچه‌گه‌ری و جیاوازی ئایدیۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ وجودی كوردبوون و كوردستانی بوون دروست بكات و، ببێته ئه‌و ره‌شماڵه‌ی كه ته‌واوی كوردستانیان به جیاوازییه‌كانشیانه‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه.
پارتی جیا له‌وه‌ی به ئیلهامی فیكری رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یمان مسته‌فا بارزانی و سروشتی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی كوردستان، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و سیاسی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان، رێبازی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی دارشت، له هه‌مانكاتدا پارتی به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌بوو كه رێبه‌ره‌كه‌ی له شۆرشه جیاوازه‌كانی كوردستان و به‌شداریكردنی له كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی به‌ده‌ستیان هێنابوو، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی، قۆناغێكی تازه بۆ بیركردنه‌وه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا هاته ئاراوه و، زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌وتۆی دروستكرد كه له‌ناو جیاوازی ئایدیۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی‌دا، ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی ئه‌و تۆ بێته بوون كه هه‌ر هاونیشتمانیه‌كی كوردستان له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا هه‌ست به‌بوون و شكۆی خۆی بكات.
basnwes
