بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە

بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە، كه‌ به‌ شێوازێكى پێشكه‌وتوو دروست كراوه‌، بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بۆ دروستکردنی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە ڕانیە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو، بەهۆی ئەوەی لەڕابردوودا بەشی فریاکەوتنی ڕانیە زۆر بچووک بوو و زۆربەی مەرجە تەندروستییەکانی تێدا نەبوو، بەڵام بەهەوڵی بەردەوامی ستافی تەندروستیی ڕاپەڕین، سەرەڕای قەیرانی دارایی، توانرا بەشی فریاکەوتن لە ڕانیە فراوان بکرێت و لە پێنج قه‌ره‌وێله‌ (بێد)ەوە بکرێتە 18 قه‌ره‌وێله‌، هه‌روه‌ها سیسته‌مى ئۆكسجینى مه‌ركه‌زی بۆ دانرا".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "هیوادارین لەمەودوا بە هاوکاریی پزیشکان و کارمەندان زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتییان بکرێت".














باسنيوز



Top