وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماری یه‌ك هه‌فته‌ی هه‌ڵكشانی كۆرۆنای راگه‌یاند
به گوێره‌ی خشتهكه، له هه‌ولێر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و له‌و حه‌وت رۆژه‌دا 10 هه‌زار و 66 پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه 2343 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 65 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له سلێمانی 5424 پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه 837 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 29 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له باره‌ی دهۆكیشه‌وه له خشته‌كه‌دا هاتووه: 7هه‌زار و 15 پشكنین كراوون و 625 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له هه‌ڵه‌بجه‌ش 233 پشكنین كراوه و 113 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 4 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
K24
