پەرتووكی (ئاسایشی ئاو لە هەرێمی كوردستان گرفت و چارەسەر) چاپ كرا
د. عەبدولموتەلەب رەفعەت، مامۆستای زانكۆی گەرمیان، نووسەری ئەو کتێبە راگەیاند: "ئاو هەمیشە گرنگیی خۆی هەیە و ململانێی داهاتووی گەلان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی كە ئاویان وەك سەرچاوەیەكی هەمیشەیی هەیە و وەك كارتی فشار بەرامبەر بە وڵاتانی تر بەكاری دەهێنن."
(گوتیشی: "نوێترین بەرهەمم لەم رۆژنەدا لەسەر ئاو بە چاپ گەیاندووە كە پەرتووكێكە بە ناونیشانی (ئاسایشی ئاو لە هەرێمی كوردستان، گرفت و چارەسەر."
ئەوەشی خستە ڕوو: "پەرتووكەكە لە چاپخانەی ئارۆ چاپ كراوە و لە سبەینێ یەکشەممە 16/8/2020ەوە بۆ سوودوەرگرتنی قوتابیان لەو پەرتووكە، وەك سەرچاوەیەكی تایبەت بە ئاو پێشكەش بە كتێبخانە گشتییەكانی گەرمیانی دەكەم و دواتر بە لە كتێبخانەی شارەکانی دیکەش بڵاو دەبێتەوە."
باسنیوز
