زاوێته‌.. له‌ ئاكامی بۆردومانێكی توركیا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

زاوێته‌.. له‌ ئاكامی بۆردومانێكی توركیا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا، له‌ گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زاوێته‌ی سنووری پارێزگای دهۆك چوار سه‌رنشێنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ دیار نییه‌ و به‌ هۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و قوربانییه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه‌



k24
Top