لە دهۆک 43 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، 43 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگاکە چاکبوونەتەوە و کۆی گشتیی ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 621 کەس.
ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر 904 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی چارەسەرکردنیان لەژێر چاودێریدان.
تاوەکو ئێستا لە دهۆک هەزار و 536 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، 11 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.
لە هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا 19 هەزار و 335 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 864 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 699 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە
rudaw
