وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 رادەگەیەنێت
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت. كە پێشتر بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە ئەنجامەكان رابگەیەندرێ، بەڵام بەھۆی بوونی ھەڵە لە ھەندێك پرسیاری تاقیكردنەوەكان وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی قوتابیان، ئەمە ھۆكاربوو بۆ ئەوەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دوا بكەوێت".
پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەشكرد: "قوتابیان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینكێكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە".
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "رێژەی دەرچوون لە ھەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەیەكی بەرزە".
K24
