لە سنووری سۆران 37 كەسی دیکە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕاگەیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شاری سۆران لەكۆی 115 پشكنینن، دەرکەوتووە 37 كەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ڕاشی گەیاند: "سێ لە تووشبوەكان دانیشتووی ڕەواندزن، سێ تووشبووی دیکە لە چۆمانن كە لە ئێران گەڕوانەتەوە.31 توشبووی تر لەنێو سەنتەری شاری سۆرانن و دانیشتووی گەڕەكەكانی "ئازادی، شۆڕش، زانیاری، شەهیدانی ئازادی، خەبات، نەورۆز، جوندیان، خەلەكان، بادلیان، باڵەكیان و هاودیان"ن".
قایمقامی سۆران هۆشداری دا: "دۆخەكە زۆر خراپە و بەرەو خراپتر دەچێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەكە لەبەرزبوونەوە دایە و لە هەموو ماڵ و شوێنێك تووشبوو هەیە، پێویستە هاووڵاتیان خۆپارێزی بکەن".
باسنيوز
