وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر سیستەمی ئۆنلاین بۆ خەرجییەكانی حكوومەت دا
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 29 ته‌موزی 2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە ، زوهزارهتی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی تهكنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە ماوەی رابردوو بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی بهركاربردنیان كرده‌وه.
سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاریی خه‌رجی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
باسنيوز
