ئهو تۆمهتبارهی 3 ئافرهتی له ههولێر بریندار كرد دهستگیركرا
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر- نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر - كەسنەزان، تیمێكی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا دوای لێكۆڵینهوه دەركەوت، تەقە لە 3 ئافرەت كراوە، كه سهرنشینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما) بوون و ههر سێكیان بریندار بوون.
دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانرا لە ماوەی 72 كاتژمێردا تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، كە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەکسی) تاوانەكەی ئەنجامدابوو.
تۆمەتباری ناوبراو دانی بە تاوانەكەیدا ناوه، بۆیە بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان، بەندكراوه و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفهكهیدا گیراوه.
