وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرد

 وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرد
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرد و بەپێی بڕیارەکان، نرخەکانی خزمەتگوزاری چارەسەری بۆ توشبوانی کۆرۆنا سنوردار کراون.

بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە و واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردراوە بە، سنوردارکردن و یەکسانکردن و دانانی نرخەکانی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا لە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەکانی ئەهلی بە رەچاوکردنی مەترسی لەسەر ژیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.

بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەڕێژەی نێوان 40% تا 50%

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەڕێژەی نێوان 40% تا 50% لە کۆی گشتی خزمەتگوزاریەکان بەگوێرەی جۆرەکانی چارەسەری.

لە نوسراوەکەی وەزیری تەندروستیدا کە دوێنێ یەکشەممە دەرچوە هاتوە، هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نیە زیاتر لەو نرخانەی دیاریکراوە پارە لە هاوڵاتی وەربگرێت.





خەندان
Top