بهشێك له رێگه و كۆڵانهكان لهسهر بودجهی پارێزگای ههولێر قیرتاو دهكرێن
ھونەر نوری، بەڕێوبەری گشتی رێگەوبانی ھەولێر رایگهیاند، لە چوارچێوەی ئەو پلانەی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگهوبانەکان دایڕشتووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشێک لەو ڕێگهیەی، کە ماوە لە کەسنەزان تا سماقوڵێ دادەخرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی.
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر لهو بارهیهوه گوتی: لەگەڵ ئەوەی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی کاریگەری ھەبووە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان؛ بەڵام ئێستا نزیکەی 6 پڕۆژە لە ھەولێر جێبهجێ دهكرێن.
وێڕای ئەو بارودۆخە دژوارە داراییەی رووبەڕووی ھەرێمی كوردستان بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆر لە پڕۆژەکان ڕانەوەستاون و بەردەوام كاریان تێدا دەكرێت، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی پەیوەندییان بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە.
k24
