کۆرۆنا و گرانیی خۆراک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەرقاڵکردووە

کۆرۆنا و گرانیی خۆراک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەرقاڵکردووە
کۆرۆنا و گرانیی پێداویستییە خۆراکییەکان، ئەو دوو بابەتەن کە خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی سەرقاڵی خۆی کردووە. هەندێک لە باخاتەکان کە ساڵانی پێشتر خەڵکێکی زۆری لە خۆیدا کۆدەکردەوە و بژێویی ژیانی دەدان، ئێستا بەهۆی سنووردارییەکانی کۆرۆنا و گرانییەکانی بازاڕەوە، بەشێکی زۆری خەڵکی بێ هیوا کردووە.

شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەیەکی بە رزق و رۆزی کە هەمیشە ئاگای لە بژێویی دانیشتووانی بووە، ساڵانە ئاژەڵدارێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتەوە، هاتووچۆیان دەکرد بۆ کڕینی بەرهەمی ئاژەڵەکانیان، بەڵام ئەمساڵ کۆرۆنا و گرانی، ئاژەڵدارەکانیشی لەم شارە تەکاندووەتەوە.

بەشێکی زۆری دانیشتووانی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری بە پیشەی کشتوکاڵەوە خەریکن و ساڵانە داهاتی خۆیان لە دارگوێزەکان پەیدادەکەن؛ بەڵام ئێستا چەند ساڵێکە کەمئاویی ناوچەکە بووەتە هۆی لە گەشە کەوتنی پیشەی کشتوکاڵ.

لە رۆژانێکدا کە کۆرۆنا و دۆخی خراپی ئابووریی ئێران، بارێکی گرانی خستووەتەسەر شانی خەڵک، دیارنییە هەنگاوەکانی حکومەت و بەرپرسانی خۆجێیی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ گەڕاندنەوەی هیوای ژیانی هاونیشتمانییان چییە.




rudaw
Top