فەرماندەی سەپێندراوی سەربازیی كەركووك دەیەوێ لە ڕێگای عەشایەرییەوە كەیسی مامۆستا كەلەپچەكراوەكە چارەسەر بكات

فەرماندەی سەپێندراوی سەربازیی كەركووك دەیەوێ لە ڕێگای عەشایەرییەوە كەیسی مامۆستا كەلەپچەكراوەكە چارەسەر بكات
فەرماندەی سەپێندراوی سەربازیی كەركووك دەیەوێت لەڕێگای دانیشتنی عەشایرییەوە كەیسی مامۆستا كەلەپچەكراوەكەی ئەو شارە چارەسەر بكات.

هەفتەی رابردوو، لە کەرکووک بۆ ئازادكردنی سێ پۆلیسی بنكەی قۆرییەی شارەكە خۆپیشاندانێك ئەنجام درا كە لە نەتەوەی توركمان، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی گشتیی شاری كەركووك، كەسێك بەناوی (محەمەد كەریم) كە مامۆستای خوێندنی كوردییە لە كەركووك، كە خێزانەكەی تووشی كۆرۆنا دەبێت و لەو كاتەدا ئۆكسجینی نامێنێ و چەند پۆلسێكی نەخۆشخانەكەش دەستی كەلەپچە دەكەن بەو قەروێڵەی كە خێزانەكەی گیانی لەسەر لەدەست دابوو و ئەو ڕووداوەش كاردانەوەی لێ كەوتەوە و پاشان حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئەو كەیسە هاتە سەر خەت.

بەپێی زانیارییەكان دوای خۆپیشاندانەكە كەسوكاری ئەو چەند پۆلیسەی كەركووك بۆ ئازادكردنی پۆلیسەكان، سەعەد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك سەردانی ماڵی مامۆستا "محەمەد كەریم"ی كردووە بۆ ئەوەی لە رێگای دانیشتنی عەشایەرییەوە ئەو بابەتە كۆتایی پێ بێنێت، بەڵام مامۆستا محەمەد رەتی كردووەتەوە و دوای كردووە كە لە رێگای دادگاوە ئەو كەیسە یەكلا بكرێتەوە.

لەمبارەیەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 9/8/2020، محەمەد جەلیل، كارگێڕی لقی كەركووكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگەیاند: "سەعەد حەریببە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك سەردانی ماڵی مامۆستا محەمەد كەریمی كردووە و ئەمەش دوای ئەوە هات كە ئێمە چالاكییەكانمان بەردەوام بوو بۆ ئەوەی مافی مامۆستا محەمەد كە مامۆستای خوێندنی كوردییە لە كەركووك نەفەوتێت".

گوتیشی: "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك لەو سەردانەیدا بۆ ماڵی مامۆستا محەمەد ئەوەی خستبووەتە ڕوو كە هەوڵ بدرێت ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، ئیتر هیچ هەڕەشەیەكی نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەیسە دەبێت هەر بە دانیشتنی كۆمەڵایەتی و (سوڵحی عەشایەری) چارەسەر بكرێت، بۆیە بابەتەكە هێشتا ماوە و مامۆستا محەمەد خۆشی چەند رۆژێكە ماوەی كەرەنتینەی تەواو بووە.










باسنیوز


Top