سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات


سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی 44ەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ـی 8ـی 2020 سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانەوە كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی 44ەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە برایەتی و هەماهەنگی هەر دوو لا كرایەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.
Top