فشارێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌نته‌ری كۆرۆنا له چه‌مچه‌ماڵ درووست بووه
شه‌ریف ره‌حیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی چەمچەماڵ له‌و باره‌یه‌وه دەڵێت: فشارێکی زۆریان لەسەرە، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا ھاووڵاتیان وەك پێویست پابەندی رێنماییەکان نابن .
له‌كاتێكیشدا به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان رۆژانه نزیكه‌ی 50 پشكنین بۆ گومانلێكراوان له تاقیگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كرێت و سەرجەم جۆرەکانی پشکنین ئەنجام دەدرێت، به‌ختیار عه‌بدوڵڵا، بەرپرسی تاقیگەی سەنتەرەکەش دەڵێت: جگه له دانیشتوانی سنووره‌كه، زۆربه‌ی کات لە قەرەھەنجیر و کەرکوکیشهوە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سەردانیان دەکه‌ن و پشکینین بو گومانلێکراوانی ئەوانیش دەکرێت.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی چه‌مچه‌ماڵ، لەسەرەتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، 4 ھەزار پشکنین لە سنووری ئه‌و قەزایە کراوە، له‌و ژماره‌یه‌ش 410 حاڵەتی پۆزه‌تیڤ تۆماركراون، 325 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، 15 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان تۆمارکراون، 65 کارمەندی تەندروستی تووشی په‌تاكه بوونه، ئیستاش لە نێو نەخوشخانەکانی چەمچهمال 18 تووشبوو چارەسەر وەردەگرن.
k24
