پاکستان دەست بەسەر کەشتییەکی ئێراندا دەگرێت

پاکستان دەست بەسەر کەشتییەکی ئێراندا دەگرێت
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، حکومەتی پاکستان لەسەر داوای ئەمەریکا ، دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتی ئێرانیدا گرتووە.
رەحمان مەلیک، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی پیرانی پاکستان لەوبارەوە رایگەیاند، هۆشداریمان داوە لە گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ پاکستان چونکە ئەمە پرسێکی نێودەوڵەتییە و دەبێتە هۆی فشارخستنە سەر پاکستان.
راشیگەیاند: "گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ پاکستان دژی ئەو سزایانە کە خراونەتە سەر ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر داوای رێکخراوێکی چاودێریی ئەمەریکی کەشتییەکەی ئێرانیان دەستگیرکردووە و رێکخراوەکە داواشی کردووە لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، تاوەکو ئێستا حکومەتی ئێران هیچ هەڵوێستێکی فەرمی نەبووە.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە دوای کشانەوەی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، کڕینی نەوتی ئێرانی لە جیهان قەدەغە کرد و هەڕەشەی سزادانی ئەو لایەنانەی کرد، نەوتی ئێران دەکڕن.
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 فڕۆکەیەک بە 190 سەرنشینەوە بوو بە دوو کەرتەوە
02 ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری راگه‌یه‌ندرا
03 12 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
04 راگەیه‌ندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
05 ئارین مەسرور بارزانی چاڵێنجی دەمامك بەستن رادەگەیەنێت
06 ھەرێمی كوردستان بە مەرج كارەبا دەداتە بەغدا
وتار
به‌ڵێ جاشیت هه‌ی ده‌غه‌ڵ!
زیاتر




k24
Top