شیرین و فەرهادێکی دیکە.. چیرۆکی خۆشەویستی کوڕێک بۆ کچێکی تووشبووی شێرپەنجە

شیرین و فەرهادێکی دیکە.. چیرۆکی خۆشەویستی کوڕێک بۆ کچێکی تووشبووی شێرپەنجە

رابەر ئامادەکاریی کردبوو ئەمڕۆ ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی بەیادی دەستگیرانی بگێڕێت، بەڵام سێ رۆژ پێش ساڵڕۆژەکە دڵی بەیاد لەنێو دەستی رابەردا لە لێدان کەوت، دڵێک کە 10 ساڵ بوو بەدەست شێرپەنجەوە دەیناڵاند و هێزی لێدانەکەی خۆشەویستیی رابەر بوو.

ئەفسانەکانی خۆشەویستی لە جیهان و لەنێو کوردیشدا زۆرن: مەم و زین، شیرین و فەرهاد، خەج و سیاسمەند و هی دیکەش، رابەریش وەک پاڵەوانی ئەفسانەیەکی تازە باسدەکرێ، کە دڵ و ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ خۆشەویستی کچێکی تووشبووی شێرپەنجە، کەچی هێشتا دەڵێت "من پاڵەوان نیم، هیچم بۆنەکرد".

رۆژی یەکترناسین بیرناچێتەوە

رابەر عەبدوڵڵا گەنجێکی خەڵکی چوارقوڕنەیە، لە پۆلی هەشتی بنەڕەتی عاشقی بەیاد دەبێت، کە لەهەمان قوتابخانە بوون پێکەوە، بەڵام بەیاد لە پۆلی 9 بووە. رابەر یەکەم رۆژی پەیوەندییەکەیانی لەیادە و بە رووداوی گوت "رێک لە 18-2-2006 یەکدیمان ناسی".

بەیاد و رابەر شەش ساڵ لەگەڵ ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییە دەبەنەسەر، ئیدی دوای ئەو ماوەیە کاتی بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوبەشە.




rudaw
Top