شێخ جه‌عفه‌ر: گومانمان هەیە داعش لە سنووری خانەقین پەنا دەدرێت

شێخ جه‌عفه‌ر: گومانمان هەیە داعش لە سنووری خانەقین پەنا دەدرێت
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئێمه‌ گومانمان هه‌یه‌ داعش له‌و سنووره‌ په‌نا دەدرێت، چونكه‌ به‌ شەو دروست ده‌بن و به ‌رۆژ نامێنن و ناشكرێت به‌ شه‌و و رۆژێك ئاوا جووڵه‌ بكه‌ن.

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ڕایگەیاند: "چەکدارانی داعش له‌ خانه‌قین په‌یدا بوونه‌ته‌وه و بەم بۆنەوە‌ ترس له‌ناو كاكه‌ییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، چونکە‌ ده‌ست نااارێزن یان به‌ هاوه‌ن یان به ‌قه‌ناس خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌ ئامانج و دوێنێ شه‌و له‌ هێزی عێراقیان داوه‌ و كوژراویان هه‌بووه‌".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "له‌ ناوچەکانی "نه‌فتخانه ‌و گوندی دارا و مێخاس" داعش جووڵه‌ی به‌هێزه و‌ ئێمه‌ گومانمان هه‌یه‌ داعش له‌و سنووره‌ په‌نا بدرێت، چونكه‌ به‌ شەو دروست ده‌بن و به ‌رۆژ نامێنن و ناشكرێت به‌ شه‌و و رۆژێك ئاوا جووڵه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ گومانمان هه‌یه‌ شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌بێت و به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌یه کە‌ دانانی بۆمبه‌ و له ‌دووره‌وه‌ قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كان كار ده‌كه‌ن".

گوتیشی: "مسته‌فا كازمیش هێزی ناردووه‌تە مه‌رزی مه‌نده‌لی و كۆنترۆڵی كردووه و سنووری‌ مو‌نزەریه‌شیان كۆنترۆڵ كردووه و‌ بەرپرسایەتییەکەیان له‌ حه‌شدی شەعبی وه‌رگرتووه‌ و كاتی خۆی حه‌شدی شەعبی لەو ناوچانە قاچاخێكی زۆریان ده‌كرد و ئێستا مه‌رزه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست هێزی عێراق، و ئێستاش حه‌شد ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دژایه‌تیی هێزه‌كه‌ی كازمی".

شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوەش کرد گرووپی زۆر و جۆرۆراوجۆر له ‌ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت گروپه‌كانی نزیك له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌ سه‌عدیه‌ و به‌عقووبه‌ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ده‌ستیان به‌ بانگەشە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو كردووه‌ گوایه‌ پێشمه‌رگه‌ دێته‌وه‌ بۆ خانه‌قین، به‌تایبه‌ت گرووپی خزعه‌لی و سه‌رایاسه‌لام به ‌توندی دژایه‌تیی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن و له‌و روانگه‌وه‌ خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن رێگری له‌م هه‌نگاوه‌ بكه‌ن".












باسنیوز



Top