هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی و بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، بەشی مۆڵه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌م بڕیارانه‌یان دا:
1- درێژکردنەوەی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 6ى ئێوارە، بەپێی ڕێنوێنییه‌كانى تەندروستی و بەستنی دەمامک و لەدەستکردنی دەستکێش، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی تەندروستیی هەموو لایەک.
2 - تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردان بکەن کە بلیتى نۆرەی ئۆنڵاینیان لایە.
3 - تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن کە نۆرەی (هێما و میکانیک - تاقیکردنەوەی ڕەمپە و تاقیکردنەوەی ژمارە 8یان هەیە، لەم خشتەیەی خوارەوە سەردان بکەن:
ا- نۆرەی ڕۆژى 1ى 8 تاوەکوو 15ى 8، دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە 9/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
ب- نۆرەی ڕۆژى 16ى 8 تاوەکوو 31ى 8، دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە 10/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
ج- نۆرەی ڕۆژى 1ى 9 تاوەکوو 15ى 9، دەتوانن لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 11/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
د- نۆرەی ڕۆژى 16ى 9 تاوه‌كوو 30ى 9، ده‌توانن له ڕۆژى چوارشه‌ممه 12/8/2020 سه‌ردان بكه‌ن.
4- ئەو نۆرانەی کە ماون لە خشتەیەکی دیكه لە داهاتوودا بڵاویان دەکەینەوە.
5- تەنیا بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینکی سڕەدانان کار دەکات، بەشەکانی دیكه ئێستا ڕاگیراون.
6- هەر هاووڵاتییەک مۆڵەتەکەی بەسەرچووبێت، دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنێین سڕە بگرێت، بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی سەردانی بەشی مۆڵەت بکات، بە مەرجێک پشکنینی چاوی کردبێت.
باس‌نیوز
